هه‌وكردنی جگه‌ر
نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه دووچاری جگه‌ر ده‌بێت‌و بۆی هه‌یه كاریگه‌رییه‌كی سووكی هه‌بێت، هه‌روه‌ك بۆی هه‌یه كاره‌ساتاوی بێت. هۆكاری تووشبونیش به‌و هه‌وكردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواردنی خۆراكێك كه له‌كه‌سێكی تووشبووه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه نه‌خۆشییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ پاك‌و خاوێنیدا هه‌یه. ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان نزیكه‌ی 1.4 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن.

جۆرێكی دیكەی ژیان
زانایانی ئاژانسی گه‌ردوونی ناسا جۆره میكرۆبێكیان له‌ده‌ریاچه‌یه‌كی كالیفۆرنیا دۆزییه‌وه كه DNAیه‌كه‌ی له‌ته‌واوی زینده‌وه‌رانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی جیاوازه، به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌بواری بایۆلۆژیای گه‌ردوونیدا هه‌موو خانه‌یه‌كی زیندوو له‌سه‌ر زه‌وی 6 توخمی كیمیاوی له‌پێكهاته‌یدایه كه بریتین له‌كاربۆن‌و هایدرۆجین‌و نایترۆجین‌و ئۆكسحین‌و گۆگردو فسفۆر، به‌ڵام ئه‌و میكرۆپه‌ی ده‌ریاچه‌ی مۆنۆ له‌بری گۆگرد زه‌رنیخی تێدایه.

سووده‌كانی گێلاس
بۆ ئارایشتی ئافره‌تان (ئاوه‌كه‌ی رووی پێ چه‌ور بكرێ)، بۆ گه‌شه‌و نه‌رمكردنی گه‌ده‌و ریخۆڵه زۆر به‌سووده، كانزایی خوێی كانزاییه‌كانی تێدایه كه‌ترشی ناو خوێن رێكده‌خات و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی ( ئه‌ی,بی,سی ودی), بۆ میزه‌ڕۆو گورچیله به‌سووده، بۆ باداری‌و رۆماتیزم باشه، خوێن به‌ره‌كان له‌ڕه‌ق بوون ده‌پارێزێ، بۆ كه‌سێ ئازاری جومگه‌ی هه‌بێت به‌سووده، بۆ خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی باشه، بۆ هه‌وكردنی زراو به سووده.

باینجان سوودی هه‌یه بۆ كۆئه‌ندامی میز
زانایانی بواری سه‌وزه‌وات ده‌لێن، باینجانی ره‌ش له رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رچاوه كانزایه‌كان پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ باینجانی سپی كه له رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی نیشاسته‌ی پێكهاتووه، وه ئه‌م سه‌رچاوه خۆراكیانه‌ش به شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی له توێكله‌كه‌یدا كۆده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی باینجانی بێ توێكل، باینجان سوودێكی گرنگ به كۆئه‌ندامی میز ده‌گه‌ینێت، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی به‌ردی گۆرچیله‌وه ده‌نالێنن به خواردنی باینجان.

كۆئه‌ندامی هه‌رس و سوودی خواردنه‌وه‌ی ئاو
سودىخواردنه‌وه‌ی ئاو پێش ده‌ستكردن به‌نانخواردن ته‌نها له‌وه‌ه‌دا نییه كه سنوورێك بۆ بڕی خواردن داده‌نێت، به‌ڵكو ئاو یارمه‌تیی پرۆسه‌ی هه‌رسكردنیش ده‌دات‌و وا ده‌كات كۆئه‌ندامی هه‌رس ئاسانتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌دا بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشتر وه‌هایه ئاوی زۆر سارد یان سه‌هۆڵاو بخورێته‌وه، چونكه ئه‌و ئاوه 10 كالۆری زیاده له‌كاتی هه‌رسكردندا ده‌سووتێنێت.

فاسۆلیا تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه
كۆمەڵێك توێژه‌ری ئه‌مریكی هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له‌سه‌ر خواردنی فاسۆلیا، وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له قۆناغی منداڵی‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر فاسۆلیا ده‌خۆن، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌سه‌ریان به رێژه‌ی 58% كه‌م ده‌بێته‌وه.

بنێشتی بێ شه‌كر ددان له كلۆربوون ده‌پارێزێت
بنێشتی بێ شه‌كر به تایبه‌ت له‌كاتی به‌كارهێنانی له دوای نانخواردن، ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كانی كلۆر بوونی ددان به رێژه‌ی %40 بپارێزێت، به‌و مه‌رجه‌ی دوای نزیكه‌ی 20 خوله‌ك له نانخواردن بكاربهێنرێت، چونكه ترشه‌لۆكی (Black) كه ده‌بێته هۆی كلۆربوونی ددان،له هه‌مان كاتدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ددان، به‌ڵام جۆره‌كانی تری بنێشت ماده‌ی ترشه‌ڵۆكی تری تێدایه له شێوه‌ی تامی میوه،هێرش ده‌كاته سه‌ر مینای ددان و تووشی داخوورانی ده‌كات.

خۆر دژی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه
كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه به‌مدواییانه چه‌ند راستییه‌كی سه‌یرو چاوه‌ڕواننه‌كراویان ده‌رخست، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش تایبه‌ت بوون به‌كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی خۆر كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و تیشكه وێڕای زیانه‌كانی لایه‌نی باشیشی هه‌یه‌و مرۆڤ له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌پارێزێت، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ڤیتامین D كه له‌تیشكی خۆردایه فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ راگرتنی نه‌شونمای شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.

ته‌ماته، دژی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
ته‌ماته‌ی لێنراو سودی زۆری هه‌یه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی پرۆستات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كاتیش خانه‌كان له‌ناوده‌بات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه كه ماده‌ی (لیكۆبین) كه ره‌نگی سور به ته‌ماته ده‌دات، رێگری له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات خۆیان به خوێنی پاكه‌وه هه‌ڵبواسن، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه.